فێڵەکەی نەفتی بەسرە بەرامبەر زاخۆ سەری نەگرت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای یاریکردنی سێ یاریزانی بێبەش لە یاری یانەی نەفتی بەسرا بە دوڕان هەژمارکرا.

لە 21ـی ئەم مانگە یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەفتی بەسرەی کردبوو لە یاریگای زاخۆ، یاریەکە بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە دوو گوڵ کوتایی هاتبوو.

دوای یاریەکە کارگێری یانەی زاخۆ زانیبووی سێ یاریزانی یانەی نەفتی بەسرە کە دەبوایە یاریان نەکردایە لەبەر وەرگرتنی کارتی زەرد بێبەش بوون لەیاری کەچی راهێنەری یانەی نەفتی بەسرە یاری پێکردبوون.

ئەمەش بووە هوی ئەوەی یارییەکە بۆ یانەی زاخۆ بە سەرکەوتنی سێ گوڵی بێ بەرامبەر هەژمار بکرێت.

عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بۆ 964 وتی، ئەوان سکاڵایان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق تۆمارکردووە، دوای سەلماندنی ئەو راستیە یانەی نەفتی بەسرە بە دۆڕاو بەرامبەر یانەی زاخۆ هەژمارکرا بە سێ گوڵی بێ بەرامبەر.

بەم ئەنجامە یانەی زاخۆ چووەتە پێشەوەی رێزبەندی خۆلەکە و نەفتی بەسرا هاتە دوواوە، یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی 14 دایەو نەفتی بەسرە بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی 15یەمدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی