لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ى كوێستانى سه‌كران ده‌ستپێكردووه‌

964+

ئاسۆ وەرتی- سۆران

964 بەدواداچون بۆ کیشەی دوو شەوی رابردووی ئاژەڵدارەکانی کوێستانی سەکران لە باڵەکایەتی دەکات و لە سوارە ئەکرەمی قائمقامی چۆمان راستی بابەتەکە دەپرسێت.

سوارە ئەکرەم بە  964 ی وت، بابەتەکە کیشەیەکی کۆنی کوێستانیە و ساڵانێکە هەیە  لە نێوان ئەوانەی پێیان دەوترێت چۆڵپەرست و لەگەل گوندی سەکران، کە  بە زێدی باپیرانی خۆیانی دەزانن.

بە قسەی قایمقامی چۆمان، لە رووی یاساییەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکرێت  بۆ ئەوەی بابەتەکە رێچکەی یاسایی خۆی وەربگیرێت و تۆمەتباران دەسگیر بکرێن

وتيشى “تا ئێستا کەس لەسەر بابەتەکە دەستگیر نەکراوە، چونکە ئەمرۆ سکاڵا تۆمار کراوە، لێکۆڵینەوە دەستپێکردووه”.