جوتیارانی دهۆک داوای وەرگرتنی گەنمەکانیان دەکەن
964+
زەید کۆچەر
ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک لە جوتیارانی دهۆک لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگاکە گردبوونەوە و داوایان کرد گەنمەکانیان لێ وەربگیرێت.
ئەو جوتیارانە بە 964یان وت، تەنیا 29%ـی گەنمیان لە لایەن سایلۆکانەوە لێوەرگیراوە.
گوایە بە گشتی هێشتا 71%ـی گەنم لە جوتیارانی پارێزگای دهۆک وەرنەگیراوە.
964 دەزانێت نوێنەرانی جوتیارەکان چوونەتە ناو باڵەخانەکە و لەگەڵ جێگری پارێزگار کۆبوونەتەوە، ئەوان بەڵێنیان پپێداون گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەروبووم و دەغڵودانێکی زیاتر هەبوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەشێک لە جوتیارەکان ناڕازی بوون لەو بڕەی حکومەتی عێراقی بۆی دیاری کردبوون لێیان وەربگرێت.