مەشقەکانی بارسێلۆنا . فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جه‌ماعه‌تی بارسێلۆنا مه‌عیده‌یان تێكچووه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ژماره‌یه‌ك یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا دووچاری هه‌وكردنی گه‌ده و ڤایرۆسی ریخۆڵه هاتوون، به‌م هۆیه‌شه‌وه یاریی دۆستانه‌ی یانه‌كه به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس له ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
بڕیار بوو شه‌وی رابردوو بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس له ئه‌مریكا یارییه‌كی دۆستانه بكه‌ن، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك یاریزانی یانه‌كه دووچاری نه‌خۆشی هه‌وكردنی گه‌ده و ڤایرۆسی ریخۆڵه هاتوون.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت، هه‌شت یاریزانی یانه‌كه دووچاری نه‌خۆشییه‌كه بوون و یه‌كه‌میان ژول كۆندێ بووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبووان زیاتریش بێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا له لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا، تۆپی پێ و ژیان ئه‌و جۆره رووداوانه‌ی تێدایه و ناچار ده‌بیت پلانی خۆت بگۆڕیت.
وتیشی، ئه‌مه زه‌برێكی كوشنده‌یه بۆ یاریزانه‌كان و به هیوام زوو چاك ببنه‌وه، ئه‌م پێشهاته بۆ ئێمه و هانده‌ران ناخۆشه، چونكه هه‌موومان ده‌مانویست تیپه‌كه به یاریزانه نوێیه‌كانییه‌وه ببینین.
بارسێلۆنا به‌رنامه‌ی وایه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسیناڵ هه‌ر له ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام هێشتا دیارنییه یارییه‌كه ده‌كرێت.