پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ورمێ لەسەر قەڵای هەولێر. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
زیاره‌تكارانی ئێرانی به كوردستاندا ده‌چنه كه‌ربه‌لا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023.7.23، پارێزگاری هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ورمێ له هه‌ولێر، له باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كۆببنه‌وه، یه‌كێك له‌وان هاتنی زیاره‌تكارانی ئێرانه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا له رێگه‌ی هه‌ولێره‌وه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مەد سادق معتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) بە یاوەری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی دیکەی وڵاته‌كەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکه‌نو لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری ژماره‌یەکی دیکە لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان له‌سه‌ر سێ تەوەری گرنگ کۆدەبنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كان هاتنی زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کەربەلا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق.
لە تەوەرێکی دیكه‌شدا جگە لە رێکكەوتن سەبارەت بە کارەکانی كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری سیده‌كان، كه ئێستا لە قۆناغی تەواوبووندایە، پێداچوونەوە به رێككه‌وتنی نێوان هەولێر و ورمێ له باره‌ی جووڵە بازرگانییەکان لە خاڵی سنووری تەمەرچین – حاجی ئۆمەران گفتوگۆی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
پێشتر له 22.8.2022 پارێزگاری ورمێ سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، هه‌روه‌ها رۆژی 28.12.2021 پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ورمێ له رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی 14 خاڵییان واژۆکرد، بەپێی ناوەڕۆکەکەی هەردوولا رێککەوتن ئاسانکاری بۆ فراوانکردنی جموجۆڵی بازرگانیی نێوانیان بکەن، هەروەها گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و ورمێ کارا بکرێنەوە.