به‌رهه‌می رۆژانەى 500 تۆنه‌

دهۆك پێشوازی لە كارگەی ئارد دەكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پارێزگارى دهۆک بڵاویكرده‌وه‌،‌ ‎به‌م زووانه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگى ستراتیژى ته‌واو ده‌كرێت، ئه‌ویش كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانى ئارده‌ و 12 سایلۆشی له‌گه‌ڵدایه‌.

دروستكردنى ئه‌و كارگه‌یه‌ بۆ گرنگیدانه‌ به‌ بەرهەمە ناوخۆییەکان و پێداویستیی خۆراکی بۆ ناوخۆی هەرێم و پارێزگای دهۆک.

مللەت عسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگای دهۆک، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ”پرۆژەى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئارد لە دوایین قۆناغی جێبەجێکردندایە له‌گه‌ڵ 12 سایلۆی جیا جیا و کارگەیەکی لێکردنی ئارد”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، سایلۆكان توانای هەڵگرتنی 52 هەزار تۆن گەنمیان هەیه‌.

ده‌شڵێت “ئەو کارگەیە رۆژانە 500 تۆن ئارد به‌رهه‌مده‌هێنێت بەپێی نوێترین ستانداردی جیهانیش دروستكراوه‌”.

به‌قسه‌ى سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگای دهۆک، 70٪ی پرۆژەکە تەواو بووە و لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە.