هەواڵ
خانه‌واده‌یه‌ك به رووداوی هاتوچۆ له‌ناوچوون
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان و كه‌سێكی دیكه‌ش گیانیان له ده‌ست دا.
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئەمڕۆ شەممە به 964ی وت، له جووت سایدی ناحیه‌ی دارەتووی هەولێر، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئۆتومبێلێکی جۆری پیكاب، به‌هۆی تیژڕۆیی له رێگه‌ی خۆی لایداوه و كۆنتڕۆڵی له ده‌ست داوه، به‌م هۆیه‌وه خۆی بە ئۆتومبێلێکی ئه‌له‌نترا كێشاوه، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی یەک خێزان، کە پیاو و ژنێك و منداڵێکی تەمەن پێنح ساڵان بوون، گیانیان لەدەست دا، هه‌روه‌ها له پیكابه‌كه‌ش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه.