زاخۆ و نەفتی بەسرە یەکسان بوون

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی 38ـی خولی پلە نایابی عێراق، زاخۆ نەیتوانی لە یاریگای خوی سەرکەوتن بەسەر نەفتی بەسرە تۆمار بکات.

لەنیوەی یەکەمی یارییەکە هەردوولا هێرشیان دەبرد، بەڵام بەزوویی ناوبژیوان سزایەکی بۆ یانەی زاخۆ هەژمارکرد، یاریزانی یانەی زاخۆ ئەحمەد سەبری گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای 10 خولەک هێرشبەری یانەی نەفتی بەسرە ئەحمەد زامل گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد.

هەر لە گێمی یەکەم و لەخولەکی 33 یانەی نەفتی بەسرە لەلایەن یاریزان حوسێن عەمار گۆڵی دووەم تۆمارکرا، گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم، راهێنەری هەردوو یانە بەزوویی گۆڕانکارییان ئەنجامدا، لە پێنج خولەکی زیادکراو یانەی زاخۆ لەڕێگەی یاریزان فەرحان شوکور گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد، ئەنجامەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی هات.

یانەی زاخۆ بەکۆکردنەوەی 42 خاڵ لەپلەی پانزەیەم و یانەی نەفتی بەسرە بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی چواردەهەم کۆتاییان بەخولەکە هێنا.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی