خاوەن عەرەبانەکانی ناو بازاڕی زاخۆ . وێنە 964
خاوەن عەرەبانەکانی ناو بازاڕی زاخۆ دەبنە خاوەن دوکان
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
یەک مانگ ماوە و خاوەن عەرەبانەکانی ناو بازاڕی زاخۆ بچنە بازاڕی تایبەت بە خۆیان و ببنە خاوەن دوکان.
گرنگیی بازاڕەکەی زاخۆ چییە و بۆ دروست دەکرێت؟
لە ناو سەنتەری بازاڕی زاخۆ ژمارەیەکی زوڕ لە کاسبکاران لەسەر جادە و بە عەرەبانە کەرەستە و کەلوپەلی خۆیان دەفروشن، بەڵام بە مەبەستی پاککردن و فراوانکردنی شوستە و جادەکانی ناو بازاڕ، قايمقامیەتی زاخۆ کاسبکارەکانی لەناو بازاڕ دوورخستەوە، ئەوانیش داوای شوێنێکیان کردبوو بۆ ئەوەی لەسەر کاری خۆیان بەردەوام بن، بۆ ئەم مەبەستە شارەوانیی زاخۆ بازاڕێکی تایبەت بە ئەوان دروست کردووە و مانگێک و حەوت روژی دیکە تەواو دەبێت.
عەبدولستار رەشید، جێگری سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ بە 964 وتی: دەبوایە زووتر بازاڕی ئەوان تەواوبوایە و ئێستا کاری خۆیان لەوێ بکردایە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک کردنەوەی بازاڕەکە دواکەوت.
بازاڕەکە دەکەوێتە کوێ و چ تایبەتمەندییەکی هەیە؟
ئاماژهی بهوه داوه، بازاڕەکە لە سەنتەری شاری زاخۆیە لە تەنیشت پارکی پیشەسازی، پێک دێت لە 200 دوکان و 300 کەس داوای دوکانیان کردووە، ئێمە هەوڵدەدەین 200 کەسی شایستە وەربگرین و لەو بازاڕە دوکان پێیان بدەین.
“هەموو خزمەتگوزارییه سەرەتاییهكان لەوێ دابین دهكرێن، وەک ئاو و کارەبا و WC و چاودێری، ههروهها دوکانەکان X32 مەترن و بۆ پیشەی ئەوان زۆر گونجاوه و دوای تەواوکردنی ئەو بازاڕە سەنتەری بازاڕی زاخۆ لە عەرەبانەکان پاک دەبێتهوه”. عەبدولستار وای وت.
دوکانەکان بێ بەرامبەرن یان بەکرێ دهبن؟
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ بە 964ی وت: دوكانهكان یان به خۆڕایی دهبێت، یان كرێیهكی رهمزیی دهبێت بەرامبەر خزمەتگوزاری کارەبا و پاککردنهوه و ئاسایشی بازاڕەکە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا