چەند تاکسییەک لەناو شاری سلێمانی - وێنە: 964
تاکسییەکانی ناوشاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی لۆگۆ پەلەپەلیانە
964+
پێشەوا محەمەد
بۆ ئەوەی تووشی سزای مادی نەبن تاکسییەکانی ناوشاری سلێمانی پەلەپەلیان پێکەوتووە و ئێستا رۆژانە 100 تەکسی لۆگۆ وەردەگرێت.
لەدوای 15.7.2023ـەوە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هەر تاکسییەک لۆگۆی وەرنەگرتبێت بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت و هەر مانگێک دوا بکەوێت سزاکەی دەبێت بە دوو هێندە.
لە ناوشاری سلێمانی 27 هەزار تاکسی بوونی هەیە، 17 هەزاری لۆگۆی وەرگرتووە و ئەوانی دیکە ماون.
بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە، هاتوچۆ و سەندیکای کرێکاران کارمەندەکانیان لە تێرمیناڵی سلێمانی زیاتر کردووە بۆ ئەوەی لۆگۆی زیاتر بدەن بە تاکسییەکان.
چالاک رەوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران بە 964ـی راگەیاند، پێش 15ـی مانگ رۆژانە 50 تاکسی لۆگۆیان وەردەگرت و ئێستا بووە بە 100 تاکسی رۆژانە.
وتیشی، “رۆتیناتمان نەهێشتووە و کەمترین لێپرسینەوە دەکرێت بۆ پێدانی لۆگۆ بە تاکسییەکان”.