لە دژی سووتاندنی قورئان

جارێکی تر خۆپیشاندەران دابارینە سەر باڵیۆزخانەی سوێد

964+
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەدان خۆپیشاندەر دابارینە سەر باڵیۆزخانەی سوێد لە شاری بەغدا بەشێکیان سووتاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ستافی باڵیۆزخانەکە سەلامەتن.

خۆپیشاندەرەکان هۆکاری چوونە سەر باڵیۆزخانەکە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە پۆلیسی سوێد جارێکی تر رەزامەندی داوە لەسەر سووتاندنی قورئان.

راپۆرتەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، پۆلیسی شاری ستۆکهۆڵم رەزامەندی داوە بە گروپێک تاوەکو خۆپیشاندان ساز بکەن، دەوترێت یەکێک لە چالاکییەکانیان سووتاندنی قورئانە کە کتێبی پیرۆزی مسوڵمانەکانە.

مانگی رابردوو، کەسێکی بە رەگەز عێراقی هەر لە ستۆکهۆڵم کۆپییەک لە قورئانی سووتاند، ئەوەش لە وڵاتانی ئیسلامیدا ناڕەزایەتی فراوانی لێکەوتەوە.