سێ منداڵی هەیە و بە دوو فیشەک کورژا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک زانکۆی دهۆک ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە، دەرکەوت ئاسەواری دوو فیشەک لەسەر جەستەیەتی.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ی وت، “ژنەکە تەمەنی 32 ساڵە، شوێنی دوو فیشەک لەسەر لاشەی هەیە”.
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنێک کوژراوە و ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە هەڵهاتوون.
بەپێی وتەی پۆلیس، ئەو کەسەی کردەی کوشتنەکەی ئەنجامداوە لای پۆلیس ناسراوە و بەدوایدا دەگەڕێن.
964 دەزانێت، ئەو ژنەی کوژراوە لە مارکێت کاردەکات و خاوەنی سێ مناڵە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی