دیمه‌نی دانانى گولله راجیمهكه له ناو ئوتومبێلی ده‌زگاى مین .. وێنه: راگه‌یاندنى مینى هه‌ولێر
گولـله راجیمه‌ى رووسیشى له‌گه‌ڵ بووه
بۆمبێكی فسفۆڕى له‌ناو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له سۆران، زیاتر له 300 ته‌قه‌مه‌نى جیاجیا دۆزرانه‌وه، له ناویاندا بۆمبی فسفۆڕی و گولـله راجیمه‌ى رووسیشی تێدایه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مین لە هەولێر به 964ـى راگه‌یاند “لە گوندی دێلزیانی سەر بە شارۆچکەی سۆران، لە شوێنی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە ماوەی دوو رۆژدا 315 پارچە ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆر دۆزراونه‌ته‌وه.
ته‌واوى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه پاشماوەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران بوونه، به‌و پێیه‌ى له ساڵانى هه‌شتاكان گو‌ندى دێڵزیان سه‌ربازیه‌كی گه‌وره‌ى عێراقى بووه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌ناو ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى دۆزراونه‌ته‌وه بۆمبی فسفۆڕى و راجیمه‌ى رووسیشی تێدایه، وتیشی “بۆمبه فسفۆرییه‌كه ئه‌وپه‌ڕى مه‌ترسیداره و ماده‌ى كیمیاییشی تێدایه”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له ده‌زگاى مینى وه‌رگرتووه، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا، به‌هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كه‌ىسیش بریندرابوونه، بەڵام بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی قوربانیان كەمتربووه‌تەوە.