چەند حاجییەكی کوردستان دەردەکەون، وێنەکە پەیوەندی نیە بە رووداوەکە. وێنە: 964+
لە سبەینێوە دەتوانن بچن بۆ عومرە
964+
كوردستان ئەحمەد
لە سبەینێ پێنج شەممەوە، گەشتەكانی عومرە دەستپێدەكاتەوە و نرخەكانیش لەلایەن كۆمپانیاكانەوە دیاریدەكرێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، چاوەڕێ بووین دواین وەجبەی حاجیان بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و لە سبەینێ پێنج شەممەشەوە گەشتەكان دەستپێدەكاتەوە و داوایان لە كۆمپانیاكان كردووە سەردانی حەج و عومرە بكەن بۆ پێدانی رێنمای و زانیاری لەبارەی عومرەوە.
سەبارەت بە نرخی گەشتی عومرە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، نرخەکان هەر وەکو پێشوو دەمێننەوە و بە پێی ئاستی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکان دەگۆڕێت، کۆمپانیا هەیە شوێنی خەوتن و نان خواردن و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی باشترن ئەوانە نرخەکەیان جیاوازە.
ئەو گرێبەستانەی کە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لەگەڵ وەزارەت کردوویانە ئێمە لیژنەمان بۆ دروستکردوون و سەردانیان دەکەن بزانن تاچەن پابەندن بە گرێبەستەکەوە، نەبەز ئیسماعیل وای وت.
نرخەکانی گەشتێکی عومرە لە هەرێمی کردستان بە گشتی لە 850 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکوو هەزار و 100 دۆلار دەبێت.