كەمێك بەرزە
ئەمڕۆ نەوت بە79 دۆلار و 64 سەنتە
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ لە بازاڕە گەورەكانی جیهاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 64 سەنتە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بەرزبووەتەوە و بە 75 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئاژانسە هەواڵییە ئابوورییەكانی جیهان دەڵێن، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 30 سەنت و تەکساس 60 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.
سعودیەش رایگەیاندووە بە خواستی خۆیان رۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت، یەک ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە، پێشبینی دەکرێت وڵاتە بەرهەمهێنەکانی دیکەش ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان کەم بکەنەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.
بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بوە، کە گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا کەمترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیسان بووە، ئەو کاتەش ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بوە بۆ 10 ملیۆن و 942 ملیۆن بەرمیل.