ساغكردنه‌وه‌؛

ئه‌و هاوڵاتییه‌ى له‌ رواندز ده‌رمانى قڕكه‌رى خواردبووه‌وه‌ له‌ژیاندا ماوه‌

964+

شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌كى رواندز به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ده‌رمانى قڕكه‌رى مێرووله‌، گیانى له‌ده‌ستداوه‌، 964 به‌دواداچوونى بۆ كردوو و ساغیكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش ئه‌و  هاوڵاتیيه‌ له‌ ژیاندا ماوه‌.

دوێنێ 17.7.2023 هاوڵاتیەک بەناوی محسن تەمەن سەرووی 40 ساڵان، بەهۆی خواردنی دەرمانی قرکەر توشی ژەهراوی بوون بوبوو، له‌ته‌ندروستى رواندوه‌وه‌ فریاکەوتی سەرەتایی بۆ کرا دواتر ره‌وانه‌ى فریاكه‌وتنى سۆران كرا، به‌ڵام به‌هۆى ناجێگیری ته‌ندروستییه‌وه‌ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كراوه‌.

ئه‌و هاوڵاتییه‌ى له‌ رواندز ده‌رمانى قڕكه‌رى خوارد...

ئه‌و هاوڵاتییه‌ى له‌ رواندز ده‌رمانى قڕكه‌رى خواردبووه‌وه‌ له‌ژیاندا ماوه‌