کفری دەبێتە خاوەن پرۆژە و کەچی خێمەکان چۆڵ ناکەن
964+
هونەر فارس
لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە پێمان راگەیەندرا کە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان لە قەزای کفری دەدرێت، ئەمە وتەی سەرپەرشتیاری مانگرتوانی کفرییە.
پرۆژەکان زیاتر لە بواری کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازیدا دەبن.
عوسمان قەتارچی، سەرپەرشتیاری مانگرتوانی کفری بۆ 964 وتی، ئەوە تەنیا بەشێکی داواکاریەکانمانە و گەر ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەدرێت جێبەجێش بکرێت ئێمە لە مانگرتنی خۆمان بەردەوام دەبین تاوەکو تەواوی داواکاریەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت.
داواکاری مانگرتوانی کفری خۆی لە لابردنی قایمقامی قەزاکە و دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و دانانی کەسێک وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە خەڵکی کفری بێت، لەگەڵ چەندین داواکاری دیکە.
964 دەزانێت، جگە لەو بەڵێنانەی کە بڕیارە ئەمڕۆ بە دانیشتوانی کفری بدرێت، دوێنێش بە فەرمی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دووەوە بۆ پلە یەک گۆڕدرا، بەڵام ئەوان هەر سورن و سازش لە داواکاریەکانیان ناکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی