3ـى دیسەمبەر

رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

964+

وریا فەتاح

3ـى دیسەمبەرى هەموو ساڵێک رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، رۆژەکەش بۆ رووبەڕووبونەوەى ئەو ئاڵنگاریانەیە کە دێنە بەردەمى کەمئەندامان.

لە رۆژى 14.10.1992، نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکى پەسەند کرد و رۆژى 3ـى دیسەمبەرى، وەک رۆژى جیهانى کەمئەندامان دیاریکرد.

بەپێى راپۆرتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، لە تەواوى جیهاندا 1.3 ملیار کەس کە دەکاتە 16%ـى کۆى دانیشتوانى جیهان بەجۆرێک لە جۆرەکان خاوەن پێداویستى تایبەتن زۆربەیان دەکەونە ئەو وڵاتانەى رووبەڕووى جەنگ بوونەتەوە.

کەمئەندامان لە عێراق و هەرێمى کوردستان

تائێستا ژمارەیەکى دروستى کەمئەندامان لە عێراقدا بوونى نییە، دەکرێت لە دواى تەواو بوونى پڕۆسەى سەرژمێرى ئامارێکى دروست بخرێتەڕوو، بەڵام ئەوەى هەیە تا ئێستا بەشێوەیەکى نافەرنییە و باس لەوە دەکرێت 12%ـى دانیشتوانى عێراق کەمئەندامییان هەیە.

لە هەرێمى کوردستان، سەروو 90 هەزار کەمئەندام لە لیستى موچەدا تۆمارکراون، بەڵام بەقسەى سامان حوسێن، سەرۆکى یەکێتى کەمئەندامان کە بۆ 964 قسەى کردووە، زیاتر لە 125 هەزار کەمئەندام لە هەرێمى کوردستان هەیە.

پەرلەمانێکی بێ خاوەن پێداویستى تایبەت

پەرلەمانێکی بێ خاوەن پێداویستى تایبەت