لە دهۆک زیاتر

ئەمڕۆ نابارێت و سبەینێ باران دەستپێدەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و کەشەکە زیاتر وەک دوێنێ دەبێت، بەڵام سبەینێ دووشەممە، نمە باران لە دهۆکەوە دەستپێدەکات.

وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێو خێرایى با لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ دووشەممە کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە کە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور،  ئەگەرى نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە.

ئاشکراشى کردووە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى

سۆران : 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە بەرزنجە باریو...

لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە بەرزنجە باریوە