سەدان هەلی کار دەرەخسێنن

دەستەی وەبەرهێنان لە گەرمیان مۆڵەت دەداتە چەندین پرۆژە

964+

هونەر فارس

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بچێتە گەرمیان و مۆڵەت بە چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە کفری بدات کە هەلی کار بۆ سەدان کەس دەڕەخسێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.7.2023، هونەر محەمەد بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکان نۆ دانەن و لە سێکتەرەکانی نیشتەجێبوون، پیشەسازی، وەرزش و بازرگانی جێبەجێدەکرێن.

“ئەو پڕۆژانە پێشتر داوای مۆلەتیان بۆ کراوە و زەویان بۆ دابینکراوە، چاوەڕێی پێدانی مۆڵەتین بە پرۆژەکان”، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان وای وت.

بە وتەی هونەر محەمەد، پرۆژەکان نزیکەی یەک هەزار هەلی کار دەڕەخسێنن.

دەستەی وەبەرهێنان لە گەرمیان مۆڵەت دەداتە چەندین پرۆژ...

دەستەی وەبەرهێنان لە گەرمیان مۆڵەت دەداتە چەندین پرۆژە

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە هەفتەیەکە بەشێک لە دانیشتوانی قەزای کفری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن بۆ چەند داواکارییەکی خزمەتگوزاری و هەلیکار لە قەزاکەیاندا.

رۆژی دووشەممە 17.7.2023، وەک یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کفری نوسراوێکی فەرمی لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچوو بەوەی کە شارەوانی کفری لە پلە دووەوە بکرێت بە پلە یەک.