لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان بیناکەیان چۆڵکرد
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەشێک لە بینای لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان رووخێندرا و ئەو کارەش نارەزایەتی مامۆستایانی لێکەوتەوە.
بیناکە بە موساتەحە لەلایەن شرەوانییەوە درابوو بە کۆمپانیایەک لە کاتێکدا کە هێشتا یەکێتی مامۆستایان لەوێ دەوامیان دەکرد کۆمپانیاکە بەشۆفڵ بەشێکی رووخاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەری یەکێتی مامۆستایان و ئەو کۆمپانیایە لە ئیدارەی گەرمیان بە ئامادە بوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەوە دەربارەی ئەو کێشیە و چارەسەر کرا.
محەمەد خەلیفە، جێگری سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستیان بە 964ـی وت، کۆمپانیاکە داوای لێبوردنی لێکردوون و لە لایەن شارەوانی و ئیدارەی گەرمیانیشەوە خانوویەکیان بۆ دابین کراوە.
وتیشی، “راستە ئێمە حەوت مانگ پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لەلەیان شارەوانییەوە کە ئەو خانووە چۆڵ بکەین بەڵام وتمان تا جێگەیەکمان دەستدەکەوێت، کەچی ئەو کۆمپانیایە بە بێ پرس شۆفڵی هێنایە سەر خانووەکە”.
ئێستا لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان خانوویەکی نوێیان بۆ گیراوە و چەند مانگێک ئیدارەی گەرمیان کرێکەی دەدات، هەروەها کتابیشیان بۆ کراوە کە لە وەزارەتی شارەوانییەوە پارچە زەوییەکیان بۆ دابین بکرێت و بینایەکی تایبەت بە خۆیان بۆ دروستبکرێت، محەمەد خەلیفە وای وت.