چەند باڵۆنێک گڕیان گرتبوو
“رووداوی ئارایشتگاکەی هەولێر هیچ زیانێكی نەبووە”
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ لە یەکێک لە ئارایشتگاکانی هەولێر مەراسیمێکی ئاهەنگ بە بۆنەی رۆژی ئاڵاوە رێکخرابوو لە کۆتاییدا چەند باڵۆنێک تەقین و ئاگریان گرت و مەترسی دروست کرد.
ئارایشتگاکە روونکردنەوەی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی گڕگرتنی باڵۆنەکانەوە نەبووە.
ئارایشتگای دانیلا کەمێک پێش ئێستا لە پەڕەی تابەتی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بوونی پەیجەکەمان بە 200 هەزار فۆڵۆوەرس، لەبەردەم ئارایشتگاکەمان ئاهەنگێکی بچکۆلانەمان لەگەڵ کارمەندەکان ئەنجامدا.
دەشڵێت، “لە کۆتایی ئاهەنگەکە چەند باڵۆنێک بەبێ هۆکار گڕیگرت، سوپاس بۆ خوای گەورە هیچ کەسێکمان زامدار نەبووە و هەموومان سەلامەتین”