موای تایی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی. وێنە :964
موای تایی عێراق
22 یاریزانی كورد گه‌یشتنه قۆناغی پێش كۆتایی
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
له پاڵه‌وانیه‌تیی موای تای عێراق، كه له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 22 یاریزانی كوردستان گه‌یشتنه پێش كۆتایی، 11 یاریزانیان له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانین.
لە رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌وه و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی موای تای عێراق و لە هۆڵی حەی عەباس لە شاری کەربەلا، پاڵەوانیه‌تیی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی لاوان دەستیپێکردوە و ئێستا ركابه‌رییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پێش کۆتایی.
سیروان مینە ئەندامی فیدراسیۆنی موای تای عێراق بە 964ـی راگەیاند، پاڵەوانیه‌تییەکە ئاستێکی بەرزی هەیە و رکابەری بەهێز لە نێوان یاریزاناندا هەیە.
وتیشی، بە خۆشحاڵییەوە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی کورد لە پاڵەوانیه‌تییەكه‌دا ئاماده‌ن و رکابەری بەهێز لەسەر پله‌كانی پێشه‌وه ده‌كه‌ن.
لە پاڵەوانیه‌تیی لاوانی عێراق 570 یاریزان بەشدارن، کە نوێنەرایەتیی 50 یانە دەکەن، لە هەرێمی کوردستانەوە 9 یانە بەشدارن و لە کۆی ئەو یانانەش 22 یاریزانی کورد گەیشتوونەتە قۆناغی پێش کۆتایی، کە 11 یاریزانیان لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریزانانی كورد بتوانن ئه‌نجامی باشتر له قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ست بهێنن و له كێشه‌كانی خۆیاندا پله‌ی باشتر به‌ده‌ست بهێنن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا