کەمترین کارەبا لە چ شارێک هەیە

کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە بۆ 12 کاتژمێر

964+

دیلان محەمەد جەزا

هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌با له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێت‌ و وه‌زاره‌تى كاره‌باش دەڵێت، بەھۆی بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما کاتژمێرەکان کەمیان کردووە بۆ 12 کاتژمێر.

سەرچاوەیەک لە کارەبای سلێمانی بە 964 وت، به‌هۆى زیادكردنى كاته‌كانى كاره‌با بۆ شاره‌كانى موسڵ‌ و كه‌ركوك، كاته‌كانى پێدانى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌میكردوه‌، کارەبای سیتیەکان کراوە بە پریپەید لەسەر حسابی گەڕەکەکان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم بە 964ى وت، “كاته‌كانى پێدانى كاره‌با به‌ موسڵ‌و كه‌ركوك هه‌روه‌كو خۆیه‌تى‌ و هیچ گۆڕانكاریه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌”.

وتیشى، “به‌ڵام كه‌مبونه‌وه‌ى كاته‌كانى كاره‌با په‌یوه‌ندیی به‌و ته‌وژمه‌ به‌هێزه‌ى گه‌رماوه‌ هه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتیان ناچارن كاره‌باى زیاتر بۆ فێنكردنه‌وه‌ به‌كاربهێنن”.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ له‌ئێستادا چ ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم كه‌مترین كاره‌باى پێده‌درێت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با وتى، “هه‌ولێر كه‌متر له‌ 12 كاتژمێرى پێده‌درێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌و گه‌رمایه‌یه‌ كه‌ ئه‌وشاره‌و ده‌ورووبه‌رى گرتووەته‌وه‌، به‌ڵام له‌سلێمانى كاره‌باى زیاتر هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌ر په‌یوه‌ندى به‌ پله‌كانى گه‌رماوه‌ هه‌یه‌”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی