300 دۆنم سوتاوە
ئاگرەكەی بەرانان كۆنترۆڵكرا
964+
كوردستان ئەحمەد
دوای سێ كاتژمێر ئاگرەكەی شاخی بەرانان لەلایەن بەرگری شارستانی سلێمانی و هاوڵاتیانەوە كۆنترۆڵكرا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی وت، ئاگرەكەی شاخی بەرانان كۆنترۆڵكرا، تا ئێستا زیانەكان دیارنین و سبەینێش لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكە دەستپێدەكات.
وتیشی، مەزەندە دەكرێت، ئاگرەکەی چیای بەرانان زیاتر لە 300 دۆنم پوش و پاوان و باخ سوتابێت و چەندین ئاژەڵیش بەهۆیەوە سوتابن.