ئەو گوندەی ھەموو ھۆیەکانی ژیانی لێیە خەڵک نەبێت
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
گوندی دەرەی مەڕ دەکەوێتە ناوچەی هەورامان لە هەرێمی کوردستان، ساڵانێکە چۆڵکراوە و هیچ کەسێکی تێدا ناژی، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی.
ئەو گوندە ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى ناحیه‌ى خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر، هەروەها دەکەوێتە نێوان دوو زنجیرە شاخەوە، یەکەمیان داڵانی و دووەمیان سورێن.
تاوه‌كو ئێستا هیچ مێژوویه‌كى نووسراوى دروستى نییه، به‌ڵام به‌پێى گێڕانه‌وه مێژوویه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى هەزار و ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا.
له ده‌ره‌ى مه‌ڕ ژیان و گوزه‌ران زۆر سه‌خت بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌هۆى سه‌ختى رێگاكه‌ى و ده‌روازه‌كانى خه‌ڵك نه‌یتوانیوه سه‌ردانى ئه‌م گونده بكات و رێگەکانیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌ره‌ى مه‌ڕ به زاراوه‌ى سۆرانى واته چه‌مى ئه‌شكه‌وت، له كۆندا دانیشتووانەکەی سوودیان له ئه‌شكه‌وت بینیوه بۆ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆیان و ئاژەڵەکانیان، هەروەها بۆ دەستڕەنگینی رستن و چنین.
بەگوێرەی گێڕانەوەکان، لە ساڵی ١٩٧٩، خه‌ڵكه‌كه‌ى دەگوێزرێنەوە بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێیه‌كان، ئه‌وكاته گوندنشینانى ده‌ره‌ى مه‌ڕ بۆ ئۆردوگاى خورماڵ ده‌گوازرێنه‌وه، له‌ساڵى ١٩٩١دا، یه‌كه‌م گوند بووه كه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی سروشتی گونده‌كه و بوونى ئه‌شكه‌وتێكى زۆر بۆ به‌رگرى و درێژه‌دان به شۆڕشەکانی گه‌لى كورد وه‌كو په‌ناگەیه‌ك.
ئەو گوندە رووبه‌رێكى فراوانى هه‌یه و زۆربه‌ى زه‌وییه‌كانى شاخ و به‌رده‌ڵان و دێمه، هەزار و ٧٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، لە کۆندا کانیاوەکان سەرچاوەی ئاو بووە بۆی و شەش کانی تیادا بووە.
لە کۆندا، خەڵکی ئەم گوندە به دیزاینێكى تایبه‌ت به دار و به‌رد و كه‌ره‌سته‌ى ناو خودی گوندەکە خانووه‌كانیان بنیاتناوه.
هەروەها، سه‌رده‌مێك ئه‌م گونده رێگاى بازرگانى بووه، گوندەکانی دەوروبەر به‌شێكى زۆر له خواردن و به‌روبوومه‌كانیان هێناوه‌ته گوندى ده‌ره‌ى مه‌ڕ و له‌وێوه بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق و كوردستان نێردراوه، به‌تایبه‌تى گوێز و مێوژ و بنێشته‌تاڵه.
گوندى ده‌ره‌ى مه‌ڕ تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٣ ئاوه‌دان بووه و مزگه‌وت و خوێندنگه‌ى تێدابووه و خه‌ڵكه‌كه‌ى سه‌رقاڵى ژیانكردن بوون، بەڵام دواتر وردە وردە چۆڵکراوە.
هۆکارەکانی چۆڵکردنی دەرەی مەڕ زۆرن، یەکێکیان نەبوونی خزمەتگوزاریی بووە و یەکێکی دیکەیان شەڕی نێوان گروپە ئیسلامییە چەکدارەکان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو لە ساڵانی پێش ٢٠٠٣، ئەمانە هەمووی بە قسەی عەفان دەرەمەڕی، موختاری پێشووی گوندەکە.