لە سلێمانی ڤیستیڤاڵی مینی باسکێتی کوردستان بەرێوەچوو

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتی مینی باسکێتی کوردستان بۆ یانە و رێکخراوە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو.

بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی باسکەی کوردستان و بە هاوکاری لقی سلێمانی، لەنێو هۆڵی یانە پێشمەرگە ڤێستیڤاڵی مینی باسکێت بۆ یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی کوڕان ئەنجامدرا.

بیلال مەولوود، ئەندامی فیدراسیۆنی باسکە بە 964ـی وت، ماوەیەکی زۆرە خول و پاڵەوانیەتی بۆ ئەم ئاستە بەرێوەنەچووە.

وتیشی، هەربۆیە لەسەر داوای فیدراسیۆنی باسکەی کوردستان، بەشێک لە یانەکان بەشداریان لەم ڤێستیڤاڵە کرد.

لەم پاڵەوانیەتییەدا کە تەنیا یەک رۆژی خایاند، پێنج تیپ بۆ ئاستی کوڕانی تەمەن 12 ساڵ بەشداریانکرد، کە پێکهاتبوون لە یانەکانی زاخۆ و سۆلافی نوێ و نەفتی باکور و دەربەندیخان و هەروەها رێکخراوی خەونی وەرزش، دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان، هەردوو یانەکانی زاخۆ و سۆلافی نوێ گەیشتنە یاری کۆتایی، تێدا یانەی زاخۆ بە ئەنجامی 10 خاڵ بەرامبەر بە 9 خاڵ یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.

پێداچووەنەوە: توانا نەقی