هیچ بەشێكی نوێ لەزانكۆی ئاكرێ ناكرێتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

چەند رۆژێكە لە چەند تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ئاكرێ چەند بەشێكی نوێ دەكرێتەوە، زانكۆی ئاكرێ و دهۆك هەواڵەكە رەتدەكەنەوە.

د.ڕەشاد کەمال ئاکرەیی، راگری کۆلیژی پەروەردە لە ئاکرێ بە 964ی وت، هیچ هەواڵێك تا ئێستە لەو بارەیەوە نییە و تەنیا دەنگۆیە.

زانكۆی ئاكرێ ئێستا كراوەتەوە، لە چەندین كۆلێژ پێكدێت ساڵانە هەزاران قوتابی وەردەگرێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد