زەنگا و شێخالوک داوای چارەسەركردنی كێشەی ئاو دەكەن

964+

كوردستان ئەحمەد

گوندەكانی زەنگا و شێخالوك داوای چارەسەری كێشەی ئاوی گوندەكەیان دەكەن و دەڵێن دەیان ساڵە كێشەی ئاویان هەیە.

زەنگا و شێخالوك، 10 كیلۆمەتر لە قەزای بەردەڕەشەوە دوورن، بە هەردووكیانەوە 50 ماڵ دەبن بە ئاژەڵداری و كشتوكاڵەوە خەریكن.

عەلی محەمەد، ئەنجومەنی گوندی زەنگاو بە 964ی وت، چەندین جار داوامان لە بەڕێوەبەری قەزای بەردەڕەشكردووە چارەسەری ئەو كێشەیەمان بۆ بكات بەڵام تا ئێستا نەكراوە و دەڵێن داواكاریەكەمان بۆ سەرەوە بەرزكردوەتەوە.

ئاوی دوو گوندەكە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە و ئاو ناگاتە ناو ماڵەكان و لە چەندین شوێنی گوندەكە هێشتا ئاو بە باشی ناگاتە چەند ماڵێك.

عەونی قەچۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی بەردەڕەش، بە 964ی وت، دەرخستە بۆ گوندەكەیان كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوەكەیان وپارەیان بۆ تەرخانبكرێت چارەسەری دەكەن.

دانیشتوانی گوندەكانی زانگا و شێخالوك، بە كشتوكاڵ وئاژەڵداری و باخداریەوە سەرقاڵن، بەشێك لە دانیشتوانەكەشی بۆ پەیداكردنی كار دەچنە پارێزگای دهۆك.