قەزای بازیان
كێشەی ئاو دروستدەكات
10 بیرەكەی بازیان لێنادرێن
دیلان محەمەد جەزا
بڕیار بوو بۆ كەمكردنەوەی كەم ئاوی چەمچەماڵ 10 بیر لە بازیان لێبدرێت، قایمقامی بازیانیش دەڵێت بڕیارەكە هەڵوەشاوەتەوە.
لەبەر ئەوەی قەزای بازیان ناوچەیەكی كشتوكاڵییە، كێشەی ئاو بۆ كشتوكاڵی ناوچەكە دروستدەبێت، ئێستا 10 شوێن دانراوە بۆ دروستكردنی ئەو بیرانە لە ناوچەی ئاغجەلەر.
ئیسماعیل ئەحمەد، قائیمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، لێدانی بیرەکان لە گوندی دەرگەزێن بوو لە پێشتردا، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە ئەوەکێشەی ئاوی چەمچەماڵی چارەسەر نەدەکرد و کێشەی بۆ بازیانیش دروستدەکرد.
قەزای چەمچەماڵ لە پێنج ناحیە پێكدێت، دانیشتوانەكەی نزیكەی 200 هەزار كەسە، هەندێك لە گەڕەكەكانی بەهۆی كێشەی كەم ئاویەوە چەند رۆژ جارێك ئاویان پێدەدرێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد