بومەلەرزە گەڕاوەتەوە
لە ماوەی 20 کاتژمێردا دووەم جارە بومەلەرزە روودەدات
964+
توانا نەقی
کاتژمێرێک بەرلە ئێستا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە نێوان دەربەندیخان و چەمچەماڵ روویدا، بەهەمان شێوەش شەوی رابردوو بومەلەرزەیەکی تر هەر لەو ناوچەیە روویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکە چیای زەردە بووە لە نزیک قەزای دەربەندیخان کاتەکشی بە دیاری کراوی کاتژمێر 4:4 خولەکی ئەم ئێورە بووە.
دووری بومەلەرزەکە لە ناوەندی قەزای کەلارەوە 60 کیلۆمەتر بووە.
بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر بووە و ناوەندی قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی بووە، چەقەکەشی ناحیەی قادر کەرمی قەزای چەمچەماڵ بووە.
سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی راگەیاند، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ چەقەکەی چیای زەردە بووە لە قەزای دەرەبەندیخان و لەسەر هەمان هێڵی بومەلەرزەکەی شەوی رابردوو بووە.
وتیشی، بومەلەرزەکە بەهۆی جوڵەی پلێتی عەرەبییەوە بووە و هاوڵاتیانی ئەو سنورەش هەستیان پێکردووە و هەرکاتێک پلێتی عەرەبی بجوڵێت ئەو ناوچانەی کە لاوازن لەو رووەوە بومەلەرزە بە پلەی جیاواز تیاندا روودەدات.