پاڵەوانیەتیی تۆپی سەرمێز لە سلێمانی دەستیپێکرد

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتییەکی کراوەی تۆپی سەرمێز بۆ یاریزانانی پارێزگای سلێمانی لە ئاستی بێچووەشێران دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە 15. 7. 2023، لەهۆڵی فایەق قەساب لە شاری سلێمانی، پاڵەوانیەتییەکی کراوەی تۆپی سەرمێز، بۆ بێچووەشێرانی هەردوو ئاستی کوران و کچان دەستیپێکرد.

رێکەوت رەئوف جێگری سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی عێراق بە 964 ـی راگەیاند، لەم وەرزەدا ئەمە یەکەم چالاکییانە بۆ ئاستی بێچووەشێران رێکیدەخەن.

هەروەها وتیشی، بەهۆی بەشداریکردنی یاریزانان لە خولەکانی عێراق و کەمپەکانی مەشق لە دەرەوەی وڵات، ئەم پاڵەوانیەتییە دواکەوت، دوای تەواووبونیشی ریزبەندی بۆ یاریزانان دەکرێت.

لە پاڵەوانیەتییەکەدا کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، 48 یاریزانی کوڕ و کچ کە لەدایکبووانی 2006 بەسەرەوەن، بەشدارییان کردووە و یاریزانەکانیش نوێنەرایەتی سێ یانە و دوو فێرگەی تۆپی سەرمێز دەکەن.