لە یەک تا چوار رۆژ

چوار گەڕەکی سەنتەری دهۆک بێ ئاو دەبن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

چوار گەڕەکی سەنتەری  شاری دهۆک  بەشێوەیەکی کاتی بێ ئاو دەبن، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆکیش دەلێت، هۆکارەکەی دروستکردنی رێگاوبان و بۆرى هێڵی سەرەکی ئاو دەگوازنەوە.

رۆژی دووشەممە 17.7.2023 بۆ ماوەی رۆژێک  لە گەڕەکانی ماسیکی گوند و ماسیکی یەک و دوو” هەروەها لە گەرەکی شاخکێ شەش لە 17 تا 20ی تەموز بێ ئاو دەبن .

ڤەگێر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، هۆکاری نەدانی ئاو بەو گەڕەکانە دروستکردنی شەقامێکی
25 مەتری لە ماسیکی دوو ە و هەروەها  بوری هێڵی سەرەکی ئاو  بە قەبارەی 24 ئێنج لە گەڕەکی ماسیکی بۆ گەڕەکی شاخکێ شەش دەگوازنەوە.

“ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی  چوار رۆژ ناگاتە ماڵەکانی گەڕەکی شاخکێ  شەش، بەڵام بە تانکەر ئەو چەند رۆژە ئاویان بو دابین دەکەین”، ڤەگێر ئەحمەد وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی