زێی گەورە- وێنە:964+
مێرمنداڵێک لەزێی گەورە خنکا
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
مێرمنداكێکی 11ساڵان ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لەزێی گەورە لە قەزای خەبات خنکا.
پلەکانی گەرما بەرزبونەتەوە و خەڵکیش بۆ خۆفێنکردنەوە روولە زێی گەورە دەکەن.
ئامانج محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات بە 964ی وت، ئەمڕۆ هەینی 14.7.2023 کاتژمێر پێنجی ئێوارە، ئاگادارکراینەوە، کە مێرمندالێکی 11ساڵان لەکاتی مەلەکردن لەزێی گەورەدا خنکاوە و مێرمنداڵەکە قوتابییە و خەڵکی گوندی جمکەیە.
لە هاتنی وەرزی هاوینەوە لەهەرێمی کوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چوونی هاوڵاتیان بۆ سەر زێ و رووبارەکان رووداوەکانی خنکان زیادیانکردووە، تەنیا لەسنووری قەزای خەبات و لەنێو زێی گەورە ئەم ساڵ زیاتر لەپێج کەس خنکاون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی