بۆ رزگار بوون لە گەرما رووباری سیروان بووە بە فریادڕەسیان

964+

میلاد جەلال

هەرکە گەرمای تاقەت پڕوکێنی گەرمیان و کەلار دەستیپێکرد، ئیتر هاوڵاتیان بە لێشاو دەچنە سەر رووباری سیروان و خۆیان فڕێدەدەنە ئاوەوە.

جگە لە رووبارەکە چەندین گۆمی تری بە قوڵایی جیاواز هەیە هاوڵاتیان گەنج و منداڵ و لاو خەریکی مەلەکردن و خۆ فێنککردنەوەن.

هاوڵاتیەک کە لە ناحیەی رزگارییوە چووەتە سەر رووبارەکە بە 964ـی وت، ئەوان رۆژناڕۆژێک دەچنە مەلەکردن بۆ رزگار بوون لە گەرمای کەلار و چەند کاتژمێرێک لەناو ئاوەکەدا دەمێننەوە.