ڤیکتۆر رۆکی بە درێسی بەڕازیل. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بارسێلۆنا مه‌رجێكی سه‌یری بۆ گرێبه‌ستێكی نوێی داناوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی لەگەڵ ڤیتۆر رۆکیی هێرشبەری بەڕازیلی ئه‌نجام دا و به فه‌رمی رایگه‌یاند، بڕه‌پاره‌یه‌كیشی بۆ یاریزانه‌كه دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر بتوانێت ببێته به‌ربژێری خه‌ڵاتی بالۆن دۆر.
یانە کەتەلۆنییەکە چوارشه‌ممه ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوكرده‌وه و هێرشبەرە نوێیەکەی ناساند، یاریزانە بەڕازیلییەکە لە کۆتایی کلیپەکەدا دەرکەوت و وتی “پڵنگی کەتەلۆنی”.
ڤیتۆر رۆکێ، كه له ئاتلێتیكۆ باراناینسیی به‌ڕازیلی یاریی ده‌كرد، دەبێتە سێیەم گرێبەستی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا، دوای ئەوەی ئیلکای گۆندۆگان و ئینیگۆ مارتینێزی بە خۆڕایی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆکی تا هاوینی 2031 واژۆ كراوه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 500 ملیۆن یۆرۆیه.
یاریزانە بەڕازیلییەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمە جگە لەوەی 26 ملیۆن یۆرۆ وەک هاندانێکی زیادە کە پەیوەندی بە گۆڵ و نازناوەکانی ئەو یاریزانەوه هەیە لەگەڵ بارسا، له گرێبه‌سته‌كه‌دا جێگیر كراوه، هەروەها 5 ملیۆن یۆرۆش وەردەگرێت، ئەگەر لە ریزی سێ یاریزانی به‌ربژێری یەکەمدا بێت بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین “بالۆن دۆر”.