هەفتەیەکە رانیە خەریکی رێکخستنەوەی بازاڕەکەیەتی

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

هەفتەیەک دەبێت لە بازاڕی رانیە، چوار تیم بەیەکەوە سەرقاڵی رێکخستنەوەی بازاڕن.

ئەو تیمانەی لە ناو بازاڕی رانیە سەرقاڵی رێکخستنەوەن، هەریەکە لە بەشی زیادەڕۆیی سەرۆکایەتی شارەوانی، ئاسایشی راپەڕین، پۆلیسی شارەوانی و هاتوچۆی راپەڕینن.

رێباز پیرۆت یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی راپەڕین، بە 964ـی وت، هەڵمەتەکە لە پێناو رێکخستنەوەی بازاڕ و نەهێشتنی  زیادەڕۆییەکانە، چونکە زۆربەی دوکاندار و عەرەبانچییەکان هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

وتیشی، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، هەموو دەستگێڕ و عەرەبانچییەکان هێڵی هاتنەپێشەوەیان بۆ دیاریکراوە، نابێت لەمەوبەدوا لەو هێڵەی کە بۆیان دیاریکراوە بێنە پێشەوە.

ئەو تیمانە بە 964یان وت، هەرکەسێک پانەند نەبێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە:فەهمی نەبی