ئاگره‌كه‌ى كه‌مپى هه‌رشه‌م 16 كه‌ره‌ڤانه‌ى سووتاند

964+

شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

كاتژمێرێك پێش ئێستا، ئاگرێك له‌ كه‌مپى ئاواره‌كان له‌ هه‌رشه‌م كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 16 كه‌ره‌ڤانه‌ى ناو ئه‌و كه‌مپه‌ سووتان .

كه‌مپی هه‌رشه‌م، له ‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ نزیك قه‌زاى عه‌نكاوه‌ و ئاواره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقی لێ نیشته‌جێنه‌.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژه‌ به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، به‌ 964 راگه‌یاند، تا ئێستا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام لیژنه‌یان پێكهێناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رى.

رامین نورى قایمقامى قه‌زاى عه‌نكاوه‌ش به‌ 964ـى راگه‌یاند، 16 كه‌ره‌ڤانه‌ى ناو ئه‌و كه‌مپه‌ سووتاون، وتیشی “هه‌وڵمان داوه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر زیانلێكه‌وتووانى ناو كه‌مپه‌كه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌”.

تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌وڵه‌ تیمه‌كان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ بوون و له‌شوێنى جیاجیا ناو كه‌مپه‌كه‌ ئاگرى بچووك و دووكه‌ڵ مابوو.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن