وەزارەتی داد؛ ٥٠ چەکدار هەڵیکوتاوەتە سەر تۆماری خانووبەرەی چەمچەمال

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

 دوو ڕۆژ لەمەو بەر، هێزێکی دەمامکداری نەناسراو، هەڵدەکوتێتە سەر بینای فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوبەرەی چەمچەماڵ و بەشی کارگێڕی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، بەمەبەستی گەڕان و دەستبەسەرداگرتنی مەلەفی ئەو زەوی و زارانەی کە وەبەرهێنانی نەوت و گازی تێدادەکرێ لەناوچەی گوندەکانی قادرکەرەم وگوندەکانی ناوشوان وەزارەتی داد وا دەڵێت.

 سەبارەت بەو بابەتە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم لە رگەیەنراوێکدا پشتراسی دەکاتەوەو دەڵێت؛ ٦ی کانونی یەکەم هێزێکی پەنجا کەسی، هەڵیکوتاوەتە سەر فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ، داوایان لە بەڕێوەبەرەکەی کردووە هەموو دۆسیەکانی ناوچەی قادر کەرەم کە نزیکەی ٤٠٠ دۆسیەیە ڕادەستیان بکات، بە بێ ئەوەی هیچ نوسراوێکی دادگایان پێبێ.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست 964+ کەوتوە؛ دەست بەسەرمەلەفی زەوی و زاری ٣٤ گوندی ناحیەی قادرکەررەم گیراوە، لەوانە گوندی کۆرمۆری گەورە، کۆرمۆری بچوک، ئاوایی جەلال و گوندی شێخ حەمید  کە بە شادەماری غاز دادەنرێن لەناوچەی قاردکەرەم، لەگەڵ مەلەفی زەوی و زاری گوندەکانی توڕکە و تیژە و تیلیان و گوندی هەمزە کە سەر بەبلۆکێ کۆمپانیای داناغازن و لەئێستادا لەگوندی توڕکە وەبەرهێنانی نەوتوغاز دەکرێت.

964+ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر چەندین جار پەیوەندی بە ئالان کەرکوکی، بەڕێوبەری خانوبەرەی چەمچەماڵ و ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەیان بەردەست نەبوو.

عەمید محمد عەبدی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی چەمچەماڵ بە 964+ی ووت؛ حاڵەکاتی هڵکوتانە سەر هیچ فەرمانگەیەک لەچەمچەماڵ نەبوە و دورە لەڕاستیەوە ئەوەی باس دەکرێ  لەمیدیاکاندا ڕەتیدەکەینەوە.

لەساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨ حکومەتی عێراق، تەواوی گوندەکانی سنوری ناوشوانی لەژێر ناوی کوژانەوە، بەفرمانی وزاری کردۆتە سەر وەزارەتی بەرگری حکومەتی عێراق و هەرچی دۆسیەی نەوتی کۆمۆرە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣، لە شارۆچکەی دوزەوە گواستوییەتیەوە بۆ قەزای چەمچەماڵ.