دیمەنی سوتانی دەشتی مەتاڕ لە ناحیەی هەریر.وێنە:سۆشیال میدیا
ئاگره‌كه‌ى ده‌شتى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى زیاتر له شه‌ش كاتژمێر ئاگره‌کەی ده‌شتى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ كرا و هێشتا زیانەکانی دەستنیشان نەکراوە.
کەمێک پێش ئیستا عه‌قید عه‌بدولقادر دڵشاد میران، به‌ڕێوه‌یه‌رى به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند “ئێستا ئاگره‌كه‌ى ده‌شتى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ كرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئاگره‌كه‌ى ناو فڕۆكه‌خانه و گوندی قاسمیه‌ش به ته‌واوى كۆنتڕۆڵ كراون كه ئه‌و دوو شوێنه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كەیان درێژه‌ی كێشا.
به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌ى كه سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ده‌شتى هه‌ریر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه ده‌ڵێت، گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌كه‌یان زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك به‌ڕێوه‌وبه‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى راگه‌یاند، گوندى قاسمیه كه له سنوورى ناحیه‌كه‌یانه زه‌ره‌رى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
وتیشى” جگه له سووتانى پوش و په‌ڵاش و جاڕه‌گه‌نم ژماره‌یه‌كی زۆر په‌له‌وه‌ریش سووتاون”.
زیاتر له 30 ئوتومبێلى ئاگركوژێنه‌وه‌ش خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرەکەی ناو فڕۆکەخانەی هەریر بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 گۆڕستانى گوندى باشووره له ده‌شتى هه‌ریر به‌ته‌واوى سووتاوه.
لەسەر ئاگرکەوتنەوەکە، كاروان كه‌ریمخان قایمقامی شه‌قڵاوه وتى “تا ئێستا هۆكارى ئاگره‌كه نازانین”.