دیمەنی چەند حاجیەکی کورد.وێنە:964
سبەی دەگەنەوە هەرێم
یەکەم کاروانی حاجیانی کورد لە عەڕعەڕ پەڕینەوە
ئەحمەد مستەفا
یەکەم کاروانی حاجیانی کورد لە دەروازەی عەڕعەڕەوە گەیشتنەوە خاکی عێراق و بڕیارە سبەی بگەنەوە سنووری هەرێمی کوردستان.
ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس لە کوردستانەوە بۆ حەج چوونە سعودیە و پێنج کەسیان گیانیان لەدەست دا و هەر لەوێ لە گۆڕستانی شەرائیح بەخاکسپێردران.
ئەمرۆ دووشەممە 4.7.2023 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان، بە تۆڕی 964ی وت، یەکەم کاروانی حاجییەکان بە رێگەی وشکانی گەیشتوونەتە دەروازەی عەڕعەڕ لە سنووری سعودیە بۆ عێراق، تا چەند کاتژمێرێکی داهاتوو مۆری داخڵبوونەوە لە پاسپۆرتەکانیان دەدرێ.
وتیشی، تا سبەی چوارشەممە سەرجەم حاجییەکان دەگەنەوە سنووری هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ پاراستن و پێشوازییان کراوە.
لە 7.7.2023 بۆ 12.7.2023 سەرجەم ئەو حاجییانەی بە رێگەی ئاسمانی گەشتی مەککەیان کردبوو، دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک