"زۆر دڵخۆشبووم"
بە 12 ساڵ پۆلی 12ی بڕی
964+
قوتابییەک لە گوندی سرێشمە دوای 12 ساڵە لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
مەجید نەجات، قوتابییەکی گوندی سرێشمەی ناحیەی خەلیفانە، دوای 12ساڵ مانەوەی لە قۆناغی 12ـی وێژەیی، 18 جار بەشداری لە تاقیکردنەوەی پۆلی 12 کردووە، ئەمساڵ توانی بە کۆنمرەی 52.2 دەربچێت.
مەجید نەجات، خێزاندارە قسە بۆ ئاكام غەفور، پەیامنێری 964 دەكات و دەڵێت، زۆر دڵخۆشبووم بە سەركەوتنەكەم، ئەمە ئاواتی منە و سەرئەنجام گەیشتم بە ئاواتەكەم.