لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
ئاسایشی هەرێم دوو تیرۆرستی دەستگیر کرد
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تیرۆرستی رێکخراوی داعشی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردووە، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەست گەیشتووە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە لەسەر دوو تیرۆرستی لە یاسا هەڵاتوو لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.
ئەو داواکراوانە بە مادەی (4)ـی تیرۆر بە مەبەستی خۆحەشاردان روویانکردووەتە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، دوای دەستنیشن کردنی شوێنی مانەوەی ئەو دوو کەسە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانراوە هەردوو تۆمەتبار لە شەوی 2.7.2023 دەستگیربکرێن.
هەردوو تۆمەتبار(ع، ف، م) و (ع، ع، ف)دوای تەواو بوونی رێکارە یاساییەکان و بە پێی تایبەتمەندی دۆسییەکەیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکرێنەوە.