لەلایەن لیژنەی زیادەڕۆیی دەربەندیخان
یەک شوێنی ئاژەڵ و پەلەوەری زیادەڕۆ بە پێوە ناهێڵن
964+
توانا نەقی
لیژنەکانی زیادەڕۆیی دەربەندیخان بەردەوامن لە رووخاندنی ئەو شوێنانەی کە بۆ ئاژەڵ و پەلەوەر لە گەڕەکەکاندا دروستکراون.
تا ئێستا زیاتر لە 20 شوێن بە رووبەری جیاواز لە چەندین گەڕەکی دەربەندیخان روخێندراوە و هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دەیاندەنە دادگا.
ئەو جێگانە بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و میکرۆبی جیاواز و بێزارکردنی هاوڵاتیان لەسەر ئەو بنەمایە لیژنەکان دەڵێن لایان دەبەن.
ئومێد ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی زیادەڕۆیی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، پێشتر هەفتەی زیاتر لە چوار رۆژ دەگەڕان ئێستا کردوویانە بە دوو رۆژ کلەبەر ئەوە شوێنێکی زۆریان رووخاندووە.
وتیشی، هەریەک لە گەڕەکەکانی هەوارە بەرزە و دەرسیم و زمناکۆ و بەشێکی دیکە لە کۆڵانەکانیان یان بەردەم ماڵەکانیان یان هەندێک زەوی بە چۆڵی ماوەتەوە کردوویانە بە کولانە و گەوڕ ئەوان یەکسەر تێکی دەدەن و شۆفڵی لێدەدەن.
رێکارەکان بە شێوازێکە پێستر ئاگاداریان دەکەنەوە دواتر دەیڕوخێنن ئەگەریش دووبارەی کەنەوە ئەوا دەدرێنە دادگا، ئومێد ئەحمەد، وای وت.