دیمەنێک لە یارییەکی پێشتری یانەی دهۆک و سناعە لە خولی نایابی عێراق- وێنە: 964+
ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی خولی عێراق ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ئه‌مڕۆ گه‌ڕی 35 به ئه‌نجامدانی یه‌ك یاری ده‌ستپێده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری داوه 20ی ئه‌م مانگه وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایاب كۆتایی پێ بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3.7.2023 یاریی كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 35 دێته ئه‌نجامدان، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی حدوود و نه‌فتی میسان له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 06:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات بڕیاره سبه‌ی و دووسبه‌ی یارییه‌كانی دیكه‌ی گه‌ڕه‌كه بێنه ئه‌نجامدان.
سه‌باره‌ت به یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له خوله‌كه‌دا، سبه‌ی دهۆك و كاره‌با له دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها چوارشه‌ممه هه‌ولێر میوانداریی زاخۆ ده‌كات و یانه‌ی نه‌ورۆزیش ده‌بێته میوانی نه‌فتی وه‌سه‌ت.