ئەو هاوڵاتییەی لە دهۆك سووتا تەندروستی جێگیرە

+964
هێژین فەتاح

ئەو هاوڵاتییەی شەوی رابردوو لە بەنزینخانەیەكی دهۆک سووتا، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی جێگیرە.
شەوی رابروو لە بەنزینخانەیەكی دهۆك هاوڵاتییەك لە كاتی تێكردنی بەنزین، ئاگر لە تانكیی بارهەڵگرەكەی دروست دەبێت و ئاگرەكە سەروچاو و لاشەی شۆفێرەكەش دەسووتێنێت، پاش كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.

964سۆراغی بۆ ئەو كەسە كردووە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنە و تەندروستی جێگیرە .
قادر قاسم، یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتان و فریاكەوتن لە دهۆك بە 964ی وت، نەخۆشەكە ٪30 سووتاوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و چارەسەری بۆدەكرێت.

ئەو هاوڵاتییە شۆفێرە و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵكی ناحیەی شیلادزێیە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد