ساغکردنەوە .. راستی دیارنەمانی پەیکەرەکەی سافی هیرانی چییە؟

964+

پێشەوا محەمەد

چەند رۆژێکە هەواڵی دیارنەمانی پەیکەرەکەی سافی هیرانی لە ناحیەی هیران بڵاوبووەتەوە، 964 سۆراغی کرد و دەرکەوت لە لایەن کەسوکارییەوە لابراوە.

پەیکەرەکە لەناو پارکێکی ناحییەی هیران داندرابوو، کەسوکارەکەی پەیکەرەکەیان لابردووە و دەیانەوێت بە شێوەیەکی تر دروستی بکەنەوە و دواتر لە هەمان شوێن دایدەنێنەوە.

نەبەز عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی هیران بە 964ـی راگەیاند، ئەو پارکەی پەیکەرەکەی لێیە نۆژەن دەکرێتەوە، کەسوکاری سافی هیرانیش پەیکەرەکەیان لابردووە و بە شێوەیەکی نوێ بۆی دروست دەکەنەوە.

سافی هیرانی یەکێک لە دیارترین شاعیرانی کوردە و ساڵی 1873 لە هیران لەدایک بووە و ساڵی 1942 گیانی لەدەستداوە.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.