یانه‌ی نه‌ورۆز لێی قه‌وما
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شه‌ش یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز به‌هۆی كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كانیان، ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان جێهێشت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی یانه‌كه قورس ده‌كات له‌و چوار یارییه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقدا ماویه‌تی.
گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان تا رۆژی 1.7.2023 بوو، یاریزانه‌كانیش بریتیین له نزار ره‌شدانی ئوردنی، ئۆكیكی فۆلابیی نه‌یجیری، كریست مێرڤلی كۆنگۆیی، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ به‌ڕازیلی ئۆلیڤێرا مارادۆنا، ماتیۆس دی لیما و روان تیلیس.
جێگر عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز به 964ی راگه‌یاند، هه‌رشه‌ش یاریزان تیپه‌كه‌یان جێده‌هێڵن و گرێبه‌سته‌كانیان ته‌واو بووه”.
وتیشی، “دوو له یاریزانه‌كان خۆمان به‌ڕێمان كردن، سێ له‌وانیش ئاماده‌نه‌بوون گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه، یاریزانی پێویستمان هه‌یه بۆ ئه‌و یارییانه‌ی له خولی عێراقدا ماون”.
“سیستمی گرێبه‌سته‌كان له خولی عێراق كێشه‌یه، چونكه كات دیاریكراوه، به‌ڵام كاتی ده‌ستپێكردن و كۆتایی خوله‌كه دیاریی نه‌كراوه”.
یانه‌ی نه‌ورۆز هێشتا چوار یاری له‌م وه‌رزه‌دا چوار یاری ماوه، ئێستاش له پله‌ی 12یه و 45 خاڵی هه‌یه.