هاوینه‌هه‌واری په‌ره‌خ گه‌شتیاری لێیه و مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه
964+
شڤان عه‌بدوڵا
هاوینه‌هه‌وار په‌ره‌خ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، كه پارساڵ تۆپبارانكرا و كوژراو و برینداری زۆری لێكه‌وته‌وه، ئێستا ئارام و پارێزراوه و ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاریش روویان تێكردووه.
یه‌كێك له خاوه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له هاوینه‌هه‌واری په‌ره‌خ به 964ی وت، تۆپبارانه‌كه كاریگه‌ریی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك و گه‌شتیاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه و باش بووه و پێشبینیی هاتنی زیاتری گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
هاوینه‌هه‌واری په‌ره‌خ پارساڵ له لایه‌ن سوپای توركیاوه تۆپباران كرا و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتری 30 كه‌س برینداربوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا