یونس راوی: نەوەیەک لە داعش دروست دەبێت
964+
بەشی کوردی
یونس راوی نووسەر و لێکۆڵەر سەبارەت بە کوشتنی خواناس دەڵێت، ئەمە ناشیرینکردنی دینی خوایە و نەوەیەک لە داعش دروست دەبێ.
یونس راوی لە پرۆگرامە تایبەتەکەی خۆی لە 964 (لەگەڵ راوی) باسی رەگ و ریشەی ئەم جۆرە کوشتنانە دەکات و دەشڵێت “کەسێک خودا رۆحی پێ بەخشیوە، تۆ چۆن ماف بە خۆت دەدەی ئەو رۆحەی لێ بسێنیتەوە”.
راوی پێی سەیرە کەسانێک پشتگیری ئەو جۆرە کوشتنە دەکەن و دەڵێت، “دەبێ ئەو کەسانە بە ئاشکرا دادگایی بکرێن، کە بیری توندڕەوی لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە”.
رۆژی 22.06.2023 لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ ماتۆڕسوارێک دەستڕێژی گولـلەی لە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان کرد بەناوی “خواناس وریا” و کوشتی، پاش دەستگیرکردنی وتی، بەهۆی جیاوازی ئاینییەوە کوشتوویەتی.